مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش دواكەوت، دوو ڕۆژە دەست بە دابەشكردنی كراوە"
سەرۆكی نوێنه‌رایەتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ک ڕوونه‌دات، ئه‌م هه‌فته‌یه بەغدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت.
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕوژنامەنووسیدا، ڕایگه‌یاند: "لیستی مووچە و میزان موڕاجەعەی هەرێمی کوردستان دراوەتە بەغدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی داوای له وه‌زاره‌تی نه‌وت نەکربوو بڕی نه‌وت چەندە، بۆیه ئێمە نووسراومان کردووە و ئەویش دەنێردرێت."
جەختی لەوەش کردەوە، لە عێراقیش دابەشکردنی مووچه دواکەوت و دوو ڕۆژە دەست بە دابەشكردنی كراوە.
ئاشكراشی كرد، كە "به‌غدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت. ئه‌گه‌ر هیچ كێشه و گرفتێک ڕوونه‌دات. پشتیوان بە خودا لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی یەک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت."


وەڵام بدەوه