Kurdistan Press - زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی یەک زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی یەک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی یەک

سیپان شێروان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە هیچ بەربەستێکی یاسایی لەبەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە، چونکە لە ئێستادا و تا کاتی پەسەندکردنی یاسای بودجە، عێراق کار بە سیستەمی یەک لەسەر دوازدەی ساڵی ڕابردو دەکات کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشی تێدایە.

شێروانی زیاتر وتی. کە هەردو حکومەتی هەولێر و بەغدا پابەندیی خۆیان بۆ میکانیزم و ڕێکارەکانی پێشو دوپات کردوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە زوترین کاتدا و بەبێ دواکەوتن موچە ڕەوانەی هەرێم بکرێت.

سەبارەت بە چارەنوسی ڕێککەوتنی نێوان هەردو حکومەت، سیپان شێروان ئاشکرای کرد کە هەردو حکومەت تا 31-3-2026 لەسەر هەمان ڕێککەوتنی پێشوی هەناردەکردنی نەوت و ناردنی پارە بەردەوام دەبن، بەڵام دوای ئەو بەروارە بابەتەکە دەکەوێتە ناو وردەکارییەکانی یاسای نوێی بودجە. 

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە عێراق کێشەی نەختینەی نییە بەڵکو ڕوبەڕوی کورتهێنانی دارایی بوەتەوە، بەجۆرێک کە داهاتەکان بەشی داپۆشینی تەواوی خەرجییەکانی حکومەت ناکەن.

لە لایەکی دیکەوە، سەبارەت بە هۆکارەکانی جێگیرنەبونی نرخی دۆلار، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە کرد کە ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی، پرسی قاچاخی دۆلار و پابەندنەبون بە بڕیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کاریگەریی ڕاستەوخۆیان هەبوە، هاوکات دابەزینی داهاتی نەوت بوەتە هۆی کەمبونەوەی لێشاوی دۆلار بۆ ناو عێراق، ئەمەش وەک تەحەدایەکی گەورە لەبەردەم حکومەتدا ماوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه