KurdistanPress...

CLOSE

سیستەمەکە کاراکرا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سیستەمی "پەیڕۆڵ"ـی بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دووی کارا کرد و بڕیارە ڕۆژی 20ـی مانگ ڕەوانەی بەغدای بکات.

 سیستەمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو کارا کرا، لیستی مووچەی لێ تۆمار کرا و پەسەند کرا. ئێستا تەنیا وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو ماوە لەلایەن خەزێنەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، بۆ ئەوەی هەر کەموکوڕییەکی هەبێت چاک بکرێت.

یادگار جەبار، بەڕێوەبەری بایۆمەتریی سلێمانی ڕاگەیاند: لە هەوڵداین کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە بەتەواوی کۆتایی پێ بهێنین.

٠ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێن: بەنیازین ڕۆژی 20-02-2026 لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرین تاوەکو پڕۆسەی خەرجکردنی پارە دوانەکەوێت.

 سیستەمی "پەیڕۆڵ" و "بایۆمەتری" دوو کۆڵەکەی سەرەکیی ڕێککەوتنی دارایی نێوان هەولێر و بەغدان. دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق لە سەرەتای ساڵی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار بوو سیستەمێکی دیجیتاڵیی یەکگرتوو بۆ مووچەخۆران دابڕێژێت کە تێیدا سەرجەم داتاکان بە وردی تۆمار کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه