Kurdistan Press - بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی هۆشداری دەدات

بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی چەند مامەڵەیەکی فێڵکردن و دەستبڕین و ساختەكاری کە لە ڕێگەی دراوی بیانی و کاغەزی بێبەهاوە ئەنجام دەدرێن، هۆشداری دەدات.

​بە گوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە، بانکەکە چەند جۆرێکی نوێی ساختەكاری و فێڵکردنی ئاشکرا کردووە کە کەسانی تەڵەكەباز و دەستبڕ لە هاووڵاتییانی عێراقی دەكەن، دیارترینیان فرۆشتنی کاغەزی (یەک ملیۆن دۆلاری)یە وەک دراوێکی ڕاستەقینە، لە کاتێکدا ئەو کاغەزە تەنیا وەک ئەنتیكێك و بۆ یادگاری و جوانی چاپ كراوە و هیچ بەهایەکی نییە، چونکە گەورەترین جۆری دراوی دۆلاری ئەمریکی تەنیا ١٠٠ دۆلارییە.

​هەر لە بەیاننامەكەدا، ئاماژە بەوە دراوە کە فێڵێکی تر بریتییە لە بڵاوبوونەوەی (کاغەزی ڕەش) کە بە قەبارەی دۆلار بڕدراوە و فێڵبازەکان وا نیشانی دەدەن کە دۆلاری ڕاستەقینەیە و ڕەنگ کراوە، بەڵام بانکی ناوەندی جەختی کردووەتەوە کە ئەمە دوورە لە ڕاستی و تەنیا بۆ لەخشتەبردن و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە.

​بانکی ناوەندیی عێراق هەروەها هۆشداریی داوە، کە جۆرێکی تر لەو فێڵانە بریتییە لە ساغکردنەوەی دراوی لەکارخراوی هەندێک وڵات و فرۆشتنی کاغەزی کۆپیکراوی دۆلار و دینار.

​لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە، کە بانکی ناوەندی لایەنە ئەمنییەکانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە چاپکردن و هاوردەکردنی ئەم جۆرە کاغەزانە و داوای لە هاووڵاتیانی عێراقیش کردووە لە کاتی گۆڕینەوەی دراودا بەتەواوی ورد و وریا بن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه