ئەمریکا بڕیارێکی هەستیاری لەبارەی نەوتی ڕوسیاوە دەرکرد، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (سکۆت بێسینت) بەفەرمی ڕێگەیدا بەو کەشتییە نەوتیانەی ڕوسیا کە لەناوەڕاستی دەریاکاندا مابونەوە، بفرۆشرێنو بگەنە بازاڕەکان.
شرۆڤهكاران دهڵێن، ئەم بڕیارە تەنها پرسێکی سیاسیی نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بەگیرفانی هاوڵاتیانەوە هەیە، دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جهنگى ئێران، ئیسرائیلو ئهمریكا لهلایهكو جەنگی ئۆکرانیاو ڕوسیا) لهلایهكى دیكهوه، مەترسی هەڵکشانی نرخی سوتەمەنی بۆ ئاستێکی کارەساتبار هەبوو، ئەمریکا ناچاربوو ئەم دەرفەتە کاتییە بدات تاوەکو ڕێگریی بکات لەبەرزبونەوەی نرخی بەنزینو شتومەک لەبازاڕەکانی جیهاندا.


وەڵام بدەوه