Kurdistan Press - مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە

بەشێكی كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكرێنەوە كارتی (هەژماری من)یان دەرچووە و وەری بگرنەوە چونكە مووچەی مانگی پێنجی پێ وەردەگیرێت.
غەیدان حەسەن، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە راگەیاند: "ئاگاداری ئەو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانە دەکەین کە لە لیستەكان ناویان هەیە، کارتی بانکی (هەژماری من)یان بۆ هاتووەتەوە و دەبێت وەری بگرنەوە."
ئاماژەی بەوەش داوە:" ئەوانەی نامەیان بۆ چووە یان لە لیستەكان ناویان هەیە، تکایە سەردانی بانكی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان ، تاوەکو لە کاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی پێنج کێشەیان بۆ دروست نەبێت ، چونكە مووچەیان لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە وەردەگیرێت."
تاوەكوو ئێستا لە هەرێمی كوردستان نزیكی 20 هەزار كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەیان لەرێگەی (هەژماری من) وەردەگرن و مانگانەش ژمارەكە زیاتر دەبێت.
 زیاتر لە 762هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین، پێشمەرگە و ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان، مووچەی مانگی چواریان، بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من) وەرگرت,

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا