Kurdistan Press - مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە

فریاد فاخیر، بەڕێوەبەری بانکی سەروەران ڕاگەیاند: "ئاگاداریی مووچەخۆرانی بانكی بێخاڵ دەكەینەوە بەهۆی گواستنەوەی بانكی بێخاڵ بۆ بانكی سەروەران و یەكخستنیان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی  پێنج، سەردانی ئەم شوێنانە بكەن كە بۆیان دیاری كراوە بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان."
گوتیشی: "مووچەخۆرانی خانەنشینی شارستانی و زیندانیانی سیاسی، بانكی بێخاڵ سەردانی بانكی سەروەران بكەن، مووچەخۆرانی خاوەن پێداویستی تایبەت)ـی بانكی بێخاڵ سەردانی نووسینگەی كورانی بانكی سەروەران بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، مووچەخۆرانی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و خانەنشینی سەربازی (ئەیلوول) بانكی بێخاڵ سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان."
لای خۆیەوە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوانی هەولێر، بڵاوی كردەوە: "کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئاگادار دەکەینەوە بۆ مووچەی مانگی پێنج، ئەوانەی مووچەکانیان لە بانکی بێخاڵ بوو، گواستراوەتەوە بۆ بانکی زاگرۆس، ئەوانەیشی مووچەکانیان لە بانکی حەمرینە گواستراوەتەوە بۆ بانکی بنەسڵاوە."
لای خۆشیەوە ئارەزوو ئەحمەد، بەرێوەبەری بانكی بنەسڵاوە،  راگەیاند: "هاوشێوەی مانگی چوار، بۆ مووچەی مانگی پێنجیش مووچەخۆرانی بانكی حەمرین بە خانەنشین و كەسوكاری شەهیدان و توێژەكانی دیكەش مووچەیان لە بانكی بنەسڵاوە دەدرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا