لە بەغدا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش خێرا کراون و ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە، ئەگەر هیچ ڕوونەدات بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیش لە 25 بۆ کۆتایی مانگ بنێردرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بوو بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمانێکی بەپەلە پشووەکەی بۆ بەشێکی فەرمانبەرانی خۆی هەڵوەشاندەوە. ئەو فەرمانبەرانەی پەیوەندییان بە مووچەوە هەیە، سەرجەمیان دەوامیان کرد بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە، بەو ئامانجەی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە خەرجکردنی مووچە بکرێت و پێش کۆتاییهاتنی مانگ مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بدرێت. لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند لە یەکشەممەی داهاتووەوە کە دەکاتە 21ی مانگ تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات. ئەوەی پەیوەستە بە خەڵکی کوردستان، ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیش لە 25 بۆ کۆتایی مانگ بنێردرێت، ئەمە بەڵێنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراقە. ئەمشەو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لەڕێگەی تیمێکی تەکنیکییەوە دەنێردرێتە بەغدا.
لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان راگەیاند: سبەی چوارشەممە لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام لیستی مووچە و ڕاپۆرتی میزان مراجەعەی مانگی ڕابردوو بە دیجیتاڵی لەسەر سیدی و کۆپییەکیش بە کاغەز ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێن. هەر سبەینێ دەست بە وردبینیکردن لە لیستی مووچە دەکرێت و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
هاوکات پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کوردستانیش ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش نییە و چاوەڕوانین لە وادەی خۆیدا بنێردرێت.
کاتی ناردنی مووچەی مانگی شەش راگەیاندرا
3رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
شەڕی قورس دەستی پێکرد
ئەمرۆ
بەشەخۆڕاکی ئەم کەسانە دەبڕدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هێلی سووری راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران ڕێکاری نوێی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
دابەشبوونی ئەمریکا لەسەروبەندی واژۆکردن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه