لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی کوردستان و عێراق پێکهێنراوە، وردبینی لە داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، پلانەکە وایە داهاتی نانەوتی کوردستان چەند بوو سەدا 50ی بۆ بەغدا بنێردرێت.
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی کوردستان تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نییە. میزان مراجەعە، ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی مانگی ڕابردووی حکومەتی کوردستان وردبینی بۆ کراوە و ئەویش پەسەندکراوە.
مەترسی هەبوو ئەم مانگە کێشەی گەورە بۆ مووچە دروست بێت ئەگەر حکومەتی عێراق هاوشێوەی مانگی ڕابردوو پێداگربێت لەسەر ناردنی 120ملیارەکە.
-بەپێی زانیارییەکان، لەسەر داواکاریی و پێداگریی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لێکنزیبوونەوەی باش لەنێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق هەیە بۆ ئەوەی بەغدا نەرمی بنوێنێت لە ناردنی 120 ملیارەکە و دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت.
ئینجا ناردنی نیوەی داهاتیش نابێتە کێشە، بۆنموونە داهاتی مانگی شەشی کوردستان 110 ملیار دینارە، دەبێت لە هەولێرەوە 55 ملیاری بۆ بەغدا بنێردرێت، ئەگەر پارەکەش دەستبەجێ ئامادە نەبوو، بەغدا مەقاسە بەکاردەهێنێت و ڕاستەوخۆ لە پارەی مووچە 55 ملیاری دەگێڕێتەوە، ئینجا حکومەتی کوردستان خۆی لێرە 55 ملیارەکە دەخاتەوە سەر پارەی مووچە و کورتهێنانەکە پڕدەکاتەوە. پرۆسەکە پێویستی بە هاتنی شاند و کۆبوونەوە نییە، ئەم ڕۆتینانە لادراون.
ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان دەستیان بە کۆکردنەوەی داتای داهاتی نانەوتی کردووە، لەم ڕۆژانە بۆ بەغدای دەنێرن و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لای خۆیانەوە وردبینی و پێداچوونەوەی بۆ دەکەن، بڕیارە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دووشەممە یان سێشەممە ئەم پرسە یەکلایی بکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانیش، بەنزیکەیی ئەم مانگە 55 بۆ 60 ملیار دینار وەکو پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی دیاری دەکرێت. ئەم ڕێککەوتنە نوێیە بۆ چەند مانگێک کاری پێ دەکرێت تاوەکو یاسای نوێی بودجەی عێراق دەردەکرێت.
لەبارەی مووچەی مانگی شەش، پێشبینی دەکرێت کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی خەڵکی کوردستان خەرج بکات.
ئەم ڕێککەوتنە دڵخۆشکەرە بۆ گەورەنەبوونی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، هەرچەندە ئەم مانگەش مووچەیان دوادەکەوێت بەهۆی لێکەوتە و کاریگەرییەکانی مانگی ڕابردوو، بەڵام مووچەیان نافەوتێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه