Kurdistan Press - نرخی مریشکی زیندوو دابەزی نرخی مریشکی زیندوو دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی مریشکی زیندوو دابەزی

بەردەوام نرخی مریشك هەرزان دەبێت و ئەمەیش وایكردووە، ئەمڕۆ نرخەكەی بگاتە خوارووی دوو هەزار و 500 دینار كە ئەمەیش كەمترین نرخی ئەمساڵە.
ئەمڕۆ شەممە 27ـی حوزەیران، زانا عەبدولكەریم ئەندامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، راگەیاند، ماوەی 25 رۆژە بەردەوام ئالیك بەرەو هەرزانبوونە و ئەمەیش كاریگەریی لەسەر نرخی مریشك داناوە.
زیاتر گوتی، نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ خوارووی دوو هەزار و 500 دینار دابەزیوە، پێشبینی دەكەین نرخەكەی زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات، هەروەها ئەمڕۆ لە هەندێك شوێن بە دوو هەزار و 200 دینار فرۆشراوە.
باسی لەوەش كرد، ئەو نرخەی ئەمڕۆ نزمترین نرخی ئەمساڵە كە تا ئێستە تۆمار كرابێت، پێش جەژن هەموومان دەزانین نزیك بوو لە چوار هەزار دینار، بەڵام ئێستە بەرەو هەرزانبوونە.
هەرێمی كوردستان لە بەرهەمهێنانی مریشك ئاستی خۆبژوێی تێپەڕاندووە، ساڵانە سەتان تۆن لە بەرهەمەكەی بۆ شارەكانی عێراق هەناردە دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا