وەزارەتی سامانە سروشتییەکان فەرمانێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەرکرد
بەنزینی بازرگانی بە کوالیتیی نۆڕماڵ بە 750 دینار دەفرۆشرێت
جیاوازیی نرخەکە لەلایەن حكوومەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە
چاودێریی کوالیتیی بەنزین توندتر دەکرێت
ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئابی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاریی نوێی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەرکرد. بەپێی فەرمانەکە، بڕیار دراوە بە پشتگیریکردنی نرخی بەنزینی بازرگانیی نۆڕماڵ و فرۆشتنی بە 750 دینار بۆ هەر لیترێک، و جیاوازیی نرخەکە لەلایەن حكوومەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە.
لە فەرمانەکەدا، کە واژووی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەتی لەسەرە، هاتووە:
یەکەم: پشتگیریی نرخی بەنزینی بازرگانی (تیجاری) بە کوالیتیی نۆڕماڵ دەکرێت، بە شێوازێک کە نرخی فرۆشتنی لە بەنزینخانەکان بە (750) دینار بێت بۆ هەر لیترێک. جیاوازیی ئەم نرخە و نرخی بازرگانی لەلایەن حكوومەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە.
دووەم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پێوەندیدارەکان دەبێت چاودێریی کوالیتیی بەنزین بکەن، بەپێی ڕێنماییەکان.
فەرمانەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی 13ی ئابی 2026 هاتووە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین.



وەڵام بدەوه