Kurdistan Press - هاوتاکردنی مووچە لەگەڵ بەغدا جێگیردەکرێت هاوتاکردنی مووچە لەگەڵ بەغدا جێگیردەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوتاکردنی مووچە لەگەڵ بەغدا جێگیردەکرێت

هەنگاوەکانی هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکرێن و وەزیرانی دارایی و كاروباری شەهیدانیش لە بودجە جێگیری دەكەن.
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئابی 2026، لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوبەشدا لە نێوان ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و  عەبدوڵای حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، كرا.
ئاماژە بەوە دراوە: "لە كۆبونەوەكەدا ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران، بە ئامانجی جێگیرکردنیان لە ڕەشنووسی بودجەی 2027."
ئەوەش خراوەت ڕوو، لەم دانیشتنەدا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش هەبوو لە نێوان هەردولا تاوەکو هاوشێوەی هاوتاکانیان لە بەغدا، تەواوی شایستە داراییەکانی ئەم توێژە لە بودجەی ساڵی 2027 دا دەستەبەر بکرێت.
وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، ئامانج لەم هەنگاوانە، ڕێکخستنی شایستەکان و گەرەنتی کردنی مافە یاسایی و داراییەکانی ئەم توێژە تێکۆشەرەیە هاوشێوەی هاوتاکانیان لە حکوومەتی فیدراڵ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا