بانکی ناوەندیی عێراق دەنگۆی هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕەت دەکاتەوە و جەخت لە نەگۆڕانی سیاسەتی نەختینەیی دەکاتەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هیچ بڕیارێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە ئارادا نییە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لەم بارەیەوە بڵاو کراونەتەوە، بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە. لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا، بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هەواڵانەی باس لە هەبوونی ئاراستەیەک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەکەن، بنەمایان نییە و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ گۆڕانکاری لەو بوارەدا نەدراوە. بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، ئەو نرخەی ئێستا جێگیر کراوە هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە. لەبەر ئەوە بانکی ناوەندی داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە لە گواستنەوەی ئەم بابەتەدا ورد بن و هەواڵی تایبەت بە سیاسەتی نەختینەیی و بەهای دۆلار تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن و بڵاوی بکەنەوە.بڵاوبوونەوەی ئەم ڕوونکردنەوەیەی بانکی ناوەندی لە کاتێکدایە کە هەواڵ و دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی گۆڕانکاری لە بەهای دراوەکاندا بڵاو کراونەتەوە، ئەمەش وای کردووە بانکەکە بۆ ڕێگریکردن لە شێواندنی بازاڕ، هەڵوێستی فەرمیی خۆی ڕابگەیێنێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بڕیاری نوێ ، بۆ دانەوەی قەرز ڕاگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ کۆتایی شەڕ نزیکە
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرشکرایە سەر ئێران
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران مەرجی کۆتایی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی نەوت فڕی
1 رۆژ پێش ئێستا
نەتەنیاهۆ زۆر نزیکین
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه