Kurdistan Press - بانکەکان ئەم کارە دەکەن بۆ دابەزاندنی نڕخی دۆلار بانکەکان ئەم کارە دەکەن بۆ دابەزاندنی نڕخی دۆلار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکەکان ئەم کارە دەکەن بۆ دابەزاندنی نڕخی دۆلار


​بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی دارایی و نەختینەیی لە وڵاتدا ڕاگەیاند، ئەویش لە ڕێگەی دابینکردن و خستنەڕووی بڕێکی زۆر لە دراوی بیانی (دۆلار) بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕ و بەهێزکردنی دراوی نیشتمانی.
​ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی 10ـی 2026، بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بە هەماهەنگیی بەردەوام و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست، دەستی کردووە بە دابینکردنی سیولەی نەختینەیی لە دراوی بیانی. 
ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە سایەی پێشهاتە ئابووری و داراییەکانی ئێستادا، پێویستە پرۆسەی خستنەڕووی دراوی بیانی لە ڕێگەی کەناڵە فەرمی و متمانەپێکراوەکانەوە خێراتر بکرێت، بۆ ئەوەی سەقامگیریی بازاڕ بپارێزرێت و بەهای دیناری عێراقی بەهێزتر بکرێت.
​بانکەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێکارەکانیان بریتین لە خستنەڕووی بڕێکی زۆر لە دۆلار لە ڕێگەی کەناڵە بانکییەکانەوە، هاوشانی چاودێریکردنی بەردەوامی جووڵەی بازاڕ و لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی بۆ دراوی بیانی.
 ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئەم هەنگاوانە ڕۆڵی کەرتی بانکی لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ناجێگیریی بازاڕی دراو بەهێز دەکەن. 
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمە وەک بەشێکە لە ئەرکی بانکی بازرگانیی عێراق وەک بانکێکی حکومی، کە بە هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێی دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا