Kurdistan Press - بیمەی تەندروستی دەدرێتە فەرمانبەران وە لە هەموو پارێزگاکان لە ماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەکرێت بیمەی تەندروستی دەدرێتە فەرمانبەران وە لە هەموو پارێزگاکان لە ماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بیمەی تەندروستی دەدرێتە فەرمانبەران وە لە هەموو پارێزگاکان لە ماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەکرێت

‎ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی دووپاتی كردەوە كە بیمەی تەندروستی ناچاری دەبێت بۆ فەرمانبەران.

‎ئیحاب عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی دەستەی بیمەی تەندروستی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەكەمی بیمەی تەندروستی بە خستنەرووی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەستمان پێكرد و ئێمە ئەو ئۆرگانانەمان دەستنیشان كرد كە دەستی پێدەكەین، كە بریتین لە دەزگاكانی حكومەت لە سێ سەرۆكایەتییەكە و ناوەندەكانی هەندێك وەزارەت، جگە لە 100 هەزار كەسی بیمەكراو كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە كە لە پارەدان بەخشراون، جگە لە بەشێك لەوانەی بەدەست نەخۆشی دەروونی و ئۆتیزمەوە دەناڵێنن، و 10%ی بەڵێندەرەكان.

‎هەروەها گوتی: بیمەی تەندروستی هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

‎ئاماژەی بەوەشكرد "بیمەی تەندروستی بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی كرێی پزیشكی بە ڕێژەی 90% و ئەو چین و توێژانەشی كە توانای داراییان كەمە لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.

‎ئاماژەی بەوەشكرد، بیمەی تەندروستی بۆ فەرمانبەران دەبێت لەسەر بنەمای ناچاری  و بۆ باقی پۆلەكانی دیكەش لەسەر بنەمای ئیختیاری دەبێت.

‎ ڕوونیشیكردەوە "بیمەی تەندروستی لە  كاتی خستنە رووی فۆرمەكەوە دەستپێدەكات و لەماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەكرێت.

‎ئاماژەی بەوەدا كە دوای قۆناغی یەكەم و تۆماركردنی فەرمانبەران، فۆڕمەكە دەكرێتەوە بۆ ئەوانەی ئارەزووی ناو تۆماركردنیان هەیە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا