هەواڵی خۆش بۆ مرۆڤایەتی راگەیاندرا، کۆتایی بە شێرپەنجە هێنرا. ئەلێکساندەر گینتسبورگ، بەڕێوەبەری سەنتەری "غامالیا"ی رووسی بۆ توێژینەوەی پەتاناسی و زیندەوەرناسی، رایگەیاند: نەخۆشەکان لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا دەتوانن ڤاکسینی شێرپەنجە وەربگرن.
گینتسبورگ گوتی، بەپێی ئەو پلانەی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی رێککەوتنی لەسەر کراوە، وا دانراوە کە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بە شێوەی تاقیکاری دەست بکەین بە پێدانی ڤاکسینی شێرپەنجە بە کۆمەڵێک لە نەخۆشانی وەرەمی میلانۆما "یەکێک لە جۆرەکانی شێرپەنجەی پێست".
هەروەها گوتیشی:'' سەنتەری غامالیا کار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە دەکات و دواتر دەنێردرێت بۆ پەیمانگای "هێرزن" و سەنتەری "بلۆخین" بۆ نەخۆشییەکانی گرێ.
بەڕێوەبەری سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ڤاکسینە نوێیەکە سەرنجی وڵاتانی تری ڕاکێشاوە و نزیکەی 12 نامەیان لەم بارەیەوە پێگەیشتووە.
وەڵام بدەوه