Kurdistan Press - ڕۆژی جێهانی تەندروستی بەرز دەنرخێنین و هیوای لەشساغی و سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازین لە کوردستانێکی ئاوەدان ڕۆژی جێهانی تەندروستی بەرز دەنرخێنین و هیوای لەشساغی و سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازین لە کوردستانێکی ئاوەدان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕۆژی جێهانی تەندروستی بەرز دەنرخێنین و هیوای لەشساغی و سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازین لە کوردستانێکی ئاوەدان

7 ی نیسان ...  ڕۆژی تەندروستی جیهانی ...
 بە دروشمی (تەندروستی بۆ هەمووان) ...

‌‎٧ی نیسانی هەموو ساڵێک دیاریکراوە وەك رۆژی تەندروستی جیهانی و تیایدا گرنگی و پێویستی ڕەهەندەکانی تەندروستی بەبیر کۆمەڵگا و دەسەڵاتداران و سەرچاوە مرۆییەکانی سیستەمی تەندروستی دەهێنێتەوە، دەرفەت و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لەنێو تاکەکانی جیهان دەهێنێتە بیر و هزری هەمووان، پێمان دەڵێ تەندروستی تەنها خۆپاراستن و چارەسەری نیە لەنەخۆشی و پەككەوتەیی بەڵكو تەواوبوونی جەستەو هزروباری كۆمەڵایەتی مرۆڤ ئامانجی یادكردنەوەی ئەم رۆژەیە لە سەرتاسەری جیهاندا. ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێناسەی ئەم رۆژەی كردووە كە: (بریتییە لە تەندروستبوون و پێگەیشتن و كامڵبوونی جەستە و هزر و ئابووری و لایەنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، نەک تەنها دوور بوون بێت لە نەخۆشی و پەککەوتەیی)، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە هۆشیاری تاك بە بەشێكە لە تەندروست بوونی تاک، بەو مانایەی بیر و بیرکردنەوە و بڕوای تەندروستی تاکەکان خێزان و کۆمەڵگای تەندروست فەراهەم دەکات. بۆیە لەم رۆژەدا زۆر گرنگە بایەخێكی تەواو بە تەندروستی خۆمان بدەین چونکە بایەخدان بە تەندروستی تاكەكەسی واتە پاراستنی تەندروستی كەسانیتر و بەمەش كۆمەڵگایەكی تەندروست بنیات دەنێین.

لە هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا تاوەكو ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام هاندەری خزمەتکردن بووە بە هاوڵاتیان سەرباری دژواری قەیرانەکان و ڕێگا سەختەکان. سەرکەوتن بەسەر دۆخەکە و ئاست بەرزی بەرەنگاربوونەوە و کۆنتڕۆڵکردن نمونەیەکی بەرچاوی ئاستی جیهان و ناوچەکە بوو،  لەهەمان کاتدا وانەیەكی گرنگ بوو بۆ هەستكردن بەوەی كە خۆپاراستن زۆر گرنگترە لە چارەسەری. کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بایەخدان بە سێكتەری تەندروستی و لە پێشینەی كارەكانیدا بووە بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕوداووەکاۆ و قەیرانەکانی تەندروستی دا، هاوکات لەگەڵ رێكارەكانی چاكسازی و ڕیفۆرم لە كەرتی تەندروستیدا هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە قۆناغێكی گرنگ بۆ پاراستنی هاوونیشتمانیان لەڕووی تەندروستی جەستەیی و دەروونی.
لێرەوە داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەتایبەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەكەین كە دەستی هاوكاری و پاڵپشتی و پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر درێژبكەن و دەستی ماندووی پزیشكان و پەرستاران و سەرجەم كارمەندانی تەندروستی دەگوشین، کە بەردەوام لە سەنگەری بەرگری و خزمەتی مرۆڤایەتی بوونە و خۆیان كردووتە قەڵغانێك بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پارێزراوبن.

دووبارە ڕۆژی جێهانی تەندروستی بەرز دەنرخێنین و هیوای لەشساغی و سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازین لە کوردستانێکی ئاوەدان.

د. سامان حسین بەرزنجی 
وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
7 نیسان 2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا