Kurdistan Press - ئەمرۆ سێشەممە دۆلاریکى زۆر دەستى بەسەرداگیرا ئەمرۆ سێشەممە دۆلاریکى زۆر دەستى بەسەرداگیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمرۆ سێشەممە دۆلاریکى زۆر دەستى بەسەرداگیرا

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئۆكتۆبەری 2023 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: دوای چڕكردنەوەی هەوڵەكانی چاودێریكردنی قاچاخچیانی دراو، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ،توانیان دەست بەسەر بڕی 400 هەزار دۆلاردا بگرن كە مەبەست لێی قاچاخچێتی كردن بووە.
هەروەها دەڵێت: هێزە ئەمنییەكان شەو و ڕۆژ لە كارەكانیان بەردەوامن ،بۆ بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بە قاچاخبردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات، زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنن.
هەروەها شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری نرخی دراو و ڕێگریكردن لە تێكدانی ئابووری وڵاتەكە،داوا لە هاووڵاتیان دەكات ، هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن بۆ هەر حاڵەتێكی پەیوەست بە دەستكاریكردن یان قاچاخچێتی دراو .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه