Kurdistan Press - سەدریەکان خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانیان دەست پێكرد سەدریەکان خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانیان دەست پێكرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەدریەکان خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانیان دەست پێكرد

ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بە سەركردایەتی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانێكی بەرفرەوانیان لە شاری بەسرای باشووری عێراق بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەست پێكرد.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە سەدان كەس لە لایەنگرانی سەدر ڕژاونەتە سەر شەقامەكانی شاری بەسرا و داوای بایكۆتی هەڵبژاردنەكان دەكەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە چاوەڕوان دەكرێ كەمترین ڕێژەی دەنگدەر بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا بكەن كە بڕیارە 18ی ئەم مانگە لە پارێزگاكانی عێراق و پارێزگای كەركووك بەڕێوەبچێت.

هەر ئەمڕۆ وتارخوێنی مزگەوتەكانی سەر بە ڕەوتی سەدر لە وتاری نوێژی هەینیدا داوایان لە نوێژكەران كردبوو كە بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن، چونكە تەنانەت خۆشەویستیی حوسەینیش سەدرییەكان لەگەڵ گەندەڵكارانی دەسەڵاتدار لە حكوومەتی فیدراڵی كۆناكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه