Kurdistan Press - بڕیازی زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانە درا بڕیازی زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانە درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیازی زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانە درا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق گەیشتنی شەش کەشتیی بارکراو بە خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە ڕاگەیاند، هاوکات بڕیاریداوە ژمارەی سەبەتەی خۆراکیی هاووڵاتییان لە هەشتەوە بۆ نۆ سەبەتە زیاد بکات.
لوما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی ماددە خۆراکییەکان ئاشکرایکرد؛ شەش کەشتیی پڕ لە برنج، شەکر و پاقلەمەنییەکان گەیشتوونەتە بەندەرەکانی عەقەبە و لازقییە. بەشێکی ئەم خۆراکانە بۆ سەبەتەی مانگانە تەرخان دەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئاسایشی خۆراک عەمبار دەکرێت. هەروەها کێشەی دابینکردنی دۆشاوی تەماتە چارەسەر کراوە و یەدەگێکی زۆری لێ ئامادە کراوە.
لەبارەی کۆنترۆڵکردنی بازاڕیشەوە ئاماژەی بەوە کرد، تیمە هاوبەشەکانی چاودێریی بازرگانی، تەندروستی و تاوانی ڕێکخراو بەدواداچوونی چڕ بۆ بازاڕەکان دەکەن. ئامانج لەم هەنگاوە پابەندکردنی بازرگانانە بە دابەزاندنی نرخی ئەو ماددە خۆراکییە سەرەکییانەی کە بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگییان بۆ دەرچووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا