Kurdistan Press - لێژنەیەك بو چارەسەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکهێندرا لێژنەیەك بو چارەسەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکهێندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێژنەیەك بو چارەسەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکهێندرا

لێژنەیەكی لاوەكی بە مەبەستی چارەسەركردنی دۆسیەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجە پێكهێندراوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمیی عێراقی كە لە زاری جەمال كۆچەر، ئەندامی لێژنەی داراییەوە بڵاو كراوەتەوە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لێژنەیەكی لاوەكی لە ژمارەیەك ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ڕاوێژكارانی حكوومەتی فیدڕاڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێندراوە، لە پێناو چارەسەركردن و هەمواركردنی یاسای بودجە و چارەسەركردن و تێپەڕاندنی قەیرانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان. 

جەختیشی كردۆتەوە كە لێژنەكە كار لەسەر دوو دۆسیە دەكات، یەكەمیان پەیوەندی بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە لە دۆسیەی خەرجیی كرداری (نفقات فعلی)یەوە بۆ خەرجیی حاكیمە. دووەمیشیان پەیوەندی بە چارەسەركردنی كێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە. 

ڕۆژنامەكە لە زاری ئەو پەرلەمانتارەوە باسی لەوە كردووە كە چەند پابەندییەك لەسەر هەردوو حكوومەت هەیە، لە حاڵەتی هەمواركردنەكەش، یاسای بودجەی ٢٠٢٣ هەموار دەكرێتەوە، لە حاڵەتی جێگیربوونی هەمواركردنەكەش، ڕاستەوخۆ لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤یشدا هەموارەكە جێگیر دەبێت. 

لە كۆتاییشدا پێشبینیی ئەوەی كرد كە لە هەفتەی داهاتوو یان هەفتەی دواتر، لێژنەكە كۆبوونەوەی خۆیان لەمبارەیەوە بكەن.

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه