Kurdistan Press - بەنزینی موحەسن و سوپەریش دادەبەزێت بەنزینی موحەسن و سوپەریش دادەبەزێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەنزینی موحەسن و سوپەریش دادەبەزێت

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی 750 دینار بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین دەکات بۆ دابەشکردن بەسەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمدا.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردەوە، دۆخی دابەشکردنی بەنزین بەرەو باشتربوون دەچێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پرۆسەکە خێراتر و باشتر دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی 50 هەزار بەرمیلی دابین دەکرد، بەڵام لە ئێستادا حکومەتی هەرێم خۆی پاڵپشتیی دابینکردنی هەمان بڕ دەکات، کە دەکاتە سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە ڕۆژێکدا.
سەبارەت بە جۆرەکانی دیکەی بەنزین، وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، بەنزینی جۆری سۆپەر و موحەسەن بازرگانین و حکومەت پاڵپشتیی نرخەکەیان ناکات، بەڵام لەم هەفتەیەوە بڕێکی باش لەو دوو جۆرەش هاوردە دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە. جەختیشی کردەوە کە پاڵپشتیی حکومەت تەنها بۆ بەنزینی نۆرماڵە و پرۆسەی دابەشکردنی ئەو بڕە دیاریکراوە بەسەر سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمدا بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا