Kurdistan Press - کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری کرا کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری کرا

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، كارەكانی جیاكردنەوەی دەنگی سندووقەكان كۆتایی هاتووە، ئێستە داتاكان داخل دەكرێن و چەند ڕۆژی تر ئەنجامی كۆتایی بڵاو دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی كانوونی یەكەم، ئەحمەد ئەلعوبەیدی ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن ڕای گەیاند (http://alghadpress.com/48528--100-.html)، بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەستی، كاركردن بەسەر 15 ناوچەی هەڵبژاردندا دابەش كرابوو، كۆتایی هات.

باسی لەوەش كرد، لە ئەنجامی پێداچوونەوە بۆ دەنگی ئەلیكترۆنی و دەستی بۆ 2038 وێستگەی دەنگدان، دەركەوت و ڕێژەی یەكسانبوونی نێوان ئەنجامە ئەلیكترۆنی و دەستییەكان 100% وەك یەكە.

زیاتر گوتی، بۆ بڵاوكردنەوەی ئەنجامی كۆتایی، ئێستە داتاكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە سەنتەری نیشتمانی كۆمسیۆن لە بەغدا داخل دەكرێن، لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا دابەشكردنی كورسی و براوەكان و دەنگەكان تەواو دەبێت، كۆمسیۆنیش دوای ئەوە ئەنجامی كۆتایی ڕادەگەیەنێت.

لەبارەی چارەنووسی سكاڵاكان زانیاریی دا و گوتی، 454 سكاڵایان پێگەیشتووە كە 76 سكاڵایان سەوز بوون و 387 سكاڵایان زەرد بوون، هەروەها ئەوەی جێی دڵخۆشییە هیچ سكاڵایەك بەرەو سوور نەبووە كە سەرجەم دەنگەكانی دەسووتاند.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن قسەی هەیە لەسەر پرۆسەی ئەمجارە كە كامێرای چاودێری ڕۆڵی هەبوو دەڵێت، بەهۆی ئەو ئەزموونەی كە كۆمسیۆن لە ئەزموونەكانی پێشووی وەریگرت بۆ ئەم هەڵبژاردنە، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه