Kurdistan Press - بەشێک لەمیلیشیایانەی لە پشت پەردەوە حوکمی عێراق دەکەن بەشێک لەمیلیشیایانەی لە پشت پەردەوە حوکمی عێراق دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشێک لەمیلیشیایانەی لە پشت پەردەوە حوکمی عێراق دەکەن

بەشێک لەمیلیشیایانەی لە پشت پەردەوە حوکمی عێراق دەکەن نە بروایان بە سیستەمی حوکمڕانی فیدڕاڵیە و بڕوایان بە دیموکراسی و حوکمی گەلە. 
بەشێک لە میلیشیا دژە یاساو دەستورە هەڵقە لە گوێکانی ئێستای عێراق هەرچەندە دوای رووخانی بەعس دەرکەوتون و دروست کراوی دەستی دەرەکین، لێ پەروەردە کراوی هەمان کولتوری بەعس و تاکڕەوی و نەفەسی تێکدان و کاولکارین. 
هێرشە درۆنیە بەردەوامەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە بیانوی جۆراوجۆر، پاساوێکی نەزۆک و کرچ و کاڵی ئەم هێزو میلیشیا دەمامکدارانەی ئێستای گۆڕەپانی سیاسیە لە عێراقدا، کەوا حیساب بۆ هیچ یاساو رێساو بەرژەوەندیەکی نیشتیمانیەوە ناکەن. 

وەک تێبینی دەکرێ حکومەتی ئێستای عێراق لە ئاست دانانی سنوورێک بۆ ئەم میلیشیایانە دەستەوەستانە و جگە لە دەرکردنی چەند بەیاننامەیەکی رووت و کرچ و کاڵ و شەرمنانەوە، هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر میلیشیاکاندا ناشکێت و پەڕوباڵی کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه