Kurdistan Press - محەمەد شیاع سوودانی داوای چی لەبەرپرسانی ئەمریکا کردووە محەمەد شیاع سوودانی داوای چی لەبەرپرسانی ئەمریکا کردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

محەمەد شیاع سوودانی داوای چی لەبەرپرسانی ئەمریکا کردووە

ڕۆژنامەی "پۆلیتیكۆ"ی ئەمریكی:

محەمەد شیاع سوودانی ،سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەرپرسانی ئەمەریكی ڕاگەیاندووە كە دەیەوێت دانووستان بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە بكات، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبوو كە دەست بە پڕۆسەی دوورخستنەوەیان لە عێراق دەكات .

لەو بارەیەوە رۆژنامەكە دەڵێت: ڕاوێژكارە باڵاكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بەرپرسانی ئەمەریكییان ڕاگەیاندووە، ئەو لێدوانەی سوودانی هەوڵێكە بۆ دڵخۆشكردنی جەماوەرو خۆی پابەندە بە دانووستان لەسەر مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە داهاتوودا.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە ،ئامادەیی عێراق بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە گرنگییەكی زۆری بۆ ئیدارەی بایدن هەیە ، ئەمریكاش پێی وایە بوونی ئەو لە عێراق گرنگە نەك تەنها بۆ ڕێگریكردن لە گەڕانەوەی داعش ، بەڵكو بۆ بەرپەرچدانەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه