Kurdistan Press - بەرپرسێکى باڵاى حکوومەتى عێراق بە ئامانج کردنى هەرێمى کوردستان بە ئامانج کردنى عێراقە بەرپرسێکى باڵاى حکوومەتى عێراق بە ئامانج کردنى هەرێمى کوردستان بە ئامانج کردنى عێراقە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکى باڵاى حکوومەتى عێراق بە ئامانج کردنى هەرێمى کوردستان بە ئامانج کردنى عێراقە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵەكانی عەرەبییە و حەدەس ڕایگەیاند: پێشێلكردنی دۆخی ئەمنی عێراق لەلایەن هەر لایەنێكەوە، چ دەرەكی یان ناوخۆیی بێت، ڕێگەپێدراو نییە.
سەبارەت بەو هێرشانەشی كە هەرێمی كوردستانیان كردۆتە ئامانج گوتی: هێرش بۆ سەر هەرێمی كوردستان هێرشە بۆ سەر حكومەتی فیدراڵی، بەردەوامی هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش بۆ سەر هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر دۆخی گشتی عێراق دەبێت.
گوتیشی: بەشێك لە كێشەكانی ناوخۆی عێراق پەیوەستە بە وڵاتانی دراوسێیەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لە توركیا ئەنجامداوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی ئەمنی هاوشێوەی ڕێككەوتنی لەگەڵ ئێران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه