نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا رای گه‌یاند، كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی كانوونی دووه‌م، نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه و له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم دووپات‌مان له‌وه كردووه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌ردوولا هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراقێكی سه‌قامگیر هه‌بێت و ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانیش پارێزراو بن كه ماوه‌یه‌كه هێرشی سه‌ربازیان له‌سه‌ره.
مالیكی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ئه‌ركی ئێمه‌یه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كێشه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كماندا نییه و پێویسته دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت گفتوگۆكان بكرێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی مالیكی له كاتێكدایه كه ئه‌و له‌ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه‌سی یه‌كه‌مه و ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر بوونی كێشه‌كان دابنێت.
وەڵام بدەوه