KurdistanPress...

CLOSE

عێراقییەكان هەڵمەتێك بۆ بایكۆتكردنی كاڵای ئێرانی دەست پێدەكەن

چالاكوانانی عێراقی هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لە سۆشیال میدیا بەناونیشانی “لێگەڕێ با بۆگەن بێت” بەمەبەستی بایكۆتكردنی كەلوپەلی هاوردەی ئێرانی دەستپێكردووە، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بۆ ئەو هێرشە دووبارەبووانەی كە تاران دەیكاتە سەر هەرێمی كوردستان، دوایین هێرش-یش لە كاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی كانوونی دووەمی 2024، بوو كە سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەكی بالیستیكی چەند ناوچەیەكی سڤیل نشینی هەولێری بۆردومان كردوو لە ئاكامدا چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە.
لە ئێستادا تووڕەیی جەماوەری لە عێراق لەزیادبووندایەو ئەمەش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دێت كە بە "پێشێلكردنی سەروەری" وەسف كراوە، هاوكات پشتیوانی لە هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق دەكەن كە سكاڵای لەسەر ئێران پێشكەش بە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە.
لەوبارەیەوە عەلی عەبودی چالاكوان دەڵێت: ناتوانین قبووڵی بكەین و بێدەنگ بین لە بەرامبەر پێشێلكارییەكانی ئێران بۆ سەر عێراق و كوشتنی ئافرەت و منداڵ بە بیانووی درۆ، ئەگەر حكومەتی تاران بیەوێت ئیسرائیل بۆردومان بكات، ئێمە پشتیوانی لێدەكەین، بەڵام بۆردومانەكردن بە بیانووی بوونی بارەگاكانی ئیسرائیل لە عێراق قبووڵ ناكەین.
 دەشڵێت: هەموو كەس دەزانێت كە ئەم بارەگایانە بوونیان نییە و عێراق مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل ناكات.
شایانی باسە دوێنێ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لەبەرامبەر مووشەكبارانەكەی چەند رۆژی رابردووی سەر شاری هەولێر، داوای لەسەرجەم بازرگانان و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد بایكۆتی هێنان و بەكارهێنانی كاڵای ئێرانی بكەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه