Kurdistan Press - دڵنیایی دەدرێت لەبارەی مسوگەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دڵنیایی دەدرێت لەبارەی مسوگەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دڵنیایی دەدرێت لەبارەی مسوگەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: "بەپێی یاسای بودجە و خشتەکانی بودجەی 2024 و بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، ناردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر کراوە.

زیاتر گوتیشی: "لە هەر بڕەپارەیەك، كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، پێشینە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانە و سەرۆک وەزیرانیش پابەند کراوە بۆ ئەو پرسە."

نەرمین مەعرووف جەختی کردەوە: "دادگای فیدراڵی بە پشتبەستن بە پرۆژەیاسای بودجە، سەرۆك وەزیرانی عێراقی پابەند كردووە بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، كە بە دڵنیاییەوە پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دەبێت، هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا، پشكی هەرێمی کوردستان كە جێگیر كراوە، 12.67% دیاری كراوە، بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش وەكوو خۆی دەمێنێتەوە."

ئەوەشی خستە ڕوو: "وێڕای ناردنی مووچە، حکوومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پشکی بودجەی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت."

 شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "بەپێی بودجەی پەسندکراو، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی کوردستان بەردەوام دەبێت و پێویستە بودجەی تەواویش بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت"

ئاماژەی بەوەش دا: "هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و داهاتی بەشێکی ناوخۆشی بۆ دارایی فیدڕاڵ ناردووە."

کۆی گشتیی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، بریتییە لە 20 ترلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه