ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەسەر ڕەوشی کارەبا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە پابەندکردنی سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری شاری هەولێر بە خشتەیەکی نوێ تا ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتمانی.
خشتەی کارکردنی مۆلیدەکان لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی:
بەیانیان: لە کاتژمێر ٧:٠٠ تا ٩:٠٠ی بەیانی.
پاشنیوەڕۆ و شەو: لە کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ تا ١:٠٠ی شەو.
هەروەها جەخت کراوەتەوە کە کارکردنی مۆلیدەکان لە دەرەوەی ئەم خشتەیە بە هیچ شێوەیەک بۆ خاوەن مۆلیدەکان ئەژمار ناکرێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه