ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی ئاماژە بە پێگەی گرنگی سەرۆک بارزانی وەک دیارترین ڕابەری کوردی لە عێراق دەکات و ڕایدەگەیێنیت، لەنێو زیاتر لە 250 حیزب و لایەنی سیاسی، هیچ کاتێک سەرۆکەکانیان بەو شێوەیە پێشوازییان لێ نەکراوە.
دوای شەش ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە 3-7-2024 سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای عێراق هەبێت.ً فەلاح مەشعەل، ڕۆژنامەنووسی عێراقی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و بوونیادنانی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ بەغدا ڕاگەیاند: سەردانەکە لە کاتێکی گرنگ دابوو پەیوەست بەو دۆخەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، ئەو سەردانە بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی دامەزراندنی هاوبەشییەکی بەردەوام لەگەڵ حکومەتەکەی سوودانی. فەللاح مەشعەل لە ئێکس لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە نووسیویەتی: زریانی ڕووداوەکان و هەڕەشەکان و مووشەکەکان و سیاسەتی تۆقاندن و گێچەڵکردن لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە کاریگەرییان بەسەریەوە نەبووە
وەڵام بدەوه