Kurdistan Press - ‎سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبوونەوە ‎سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبوونەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبوونەوە

رۆژی پێنجشەممە 4ی تەمموزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کۆبوونەوە.

‎لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت پێزانینی بۆ  ڕۆڵی مێژوویی و پێگەی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هەبوو و هیوای خواست بوونی سەرۆک بارزانی یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەربوونی کێشەکانی عێراق.

‎لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی جەختی لە بوونی نیازپاکیی لایەنەکان کردە و بە پێویستی زانی کە دیالۆگ ببێتە بنەمایەکی جێگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

‎هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و چەند پرسێکی تری تایبەت بە پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا