Kurdistan Press - بڕیاری ناردنی هێز درا بڕیاری ناردنی هێز درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری ناردنی هێز درا

وڵاتانی ئەندام لە 'هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە' لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا لە ریاز، بڕیاریان دا بە شێوەیەکی کرداری دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەش بکەن و هێزی سەربازی رەوانەی نێو خاکی سعودیە بکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان، هاوکات یەکەمین ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانێتییەکەیان دیاری کرد.
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی نائاسایی "لیژنەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگری"ـی هاوپەیمانێتییەکە دەرچووە، هاتووە کە لیژنەکە بڕیاریداوە دەستبەجێ هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرگریی هاوبەش بنێت؛ ئەوەش لە رێگەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردن و بڵاوەپێکردنی خێرای هێز و توانا سەربازییەکان لە سعودیە. 
ئامانج لەم هەنگاوە، بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازی و توانای بەکۆمەڵە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەرسێ وڵات (تورکیا، سعودیە و پاکستان) بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هەوڵانەیان کرد کە ئامانجیان لێدان بووە لە هەردوو شاری مەککە و مەدینە، لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر شارەکان و دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەکانی سعودیە.
تورکیا و پاکستان رەتکردنەوەی هەر جۆرە دەستدرێژی و هەڕەشەیەکیان بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سعوودیە راگەیاند و ستایشی "ئامادەباشی، پیشەییبوون و لێهاتوویی" هێزە چەکدارەکانی سعودیەیان کرد لە بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە.
دیاریکردنی یەکەمین ئەمینداری گشتی
لە چوارچێوەی بەدامەزراوەییکردنی هاوپەیمانێتییەکەدا، وڵاتانی ئەندام بڕیاریان دا کە نوعمان مەحموود، فەریقی خانەنشینکراو، کە خەڵکی پاکستانە، وەک یەکەمین ئەمینداری گشتیی 'هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە' بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستنیشان بکەن. 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، سعودیە، تورکیا و پاکستان رایانگەیاند: "ئاسایشی هەر وڵاتێکی ئەندام، بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی بەکۆمەڵی هەر سێ وڵاتەکە." هەروەها رایانگەیاند، وەرگێڕانی رێککەوتننامەی مەککە بۆ هەنگاوی کرداری و سەربازی، سەلمێنەری راستگۆیی پابەندبوونە بە بەرگریی هاوبەش و یەکڕیزیی ئەو سێ وڵاتە لە بەرگریکردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتری پیشان دەدات.
هێزەکانی حکومەتی یەمەن دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بە ئاراستەی سەنعای پایتەخت راگەیاندووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی یەمەن ئاشکرای کرد، هێزەکانیان بە پاڵپشتیی سعودیە، کۆنترۆڵی کردەییی خۆیان بەسەر تەنگەی بابولمەندەبدا سەپاندووە، هاوکات ئاماژەی بەوە کردبوو، شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی حووسی لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
هەروەها هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری بەندەریی مەخای سەر دەریای سووریان راگەیاند، دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا شارەکە کەوتبووە دەست چەکدارانی حووسی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا