Kurdistan Press - ھەفتەی داھاتوو ڕۆژێک کرایە پشوو ھەفتەی داھاتوو ڕۆژێک کرایە پشوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەفتەی داھاتوو ڕۆژێک کرایە پشوو

لەلایەن هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، ڕۆژی یەكشەم كرایە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری تەمووز، بەپێی رۆژمێری حكوومەتی  هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەكشەم حەوتی تەمووز پشووی فەرمییە.

هاوكات لە راگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ڕۆژی یەكشەم لە سەرانسەری عێراق كرایە پشووی فەرمی.

هۆكاری پشووەكەش بەهۆی سەری ساڵی كۆچییە.

هەرچەند دوێنێ‌ لە بەیاننامەیەكی فەرمی نووسینگەی عەلی سیستانیدا هاتووە، پێشبینی دەكرێت ڕۆژی دووشەم سەری ساڵی كۆچی بێت، بەڵام بە راگەیەنراوی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەو بابەتە كۆتایی هات و یەكشەم كرایە پشووی فەرمی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه