Kurdistan Press - 60 ملیار دیناری دیکە نێردرا 60 ملیار دیناری دیکە نێردرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

60 ملیار دیناری دیکە نێردرا

دابەشكردنی پارە و چەكی گەنمی جووتیاران بەردەوامە و بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانییش ئاشكرای دەكات، تاوەكوو ئێستا 60 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران نێردراوە.

سایلۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە، سبەی بەشێكی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو جووتییارانەی، كە گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە، تاوەكوو پسوولەی ژمارە 289 سبەی دووشەممە 8ی7ی2024 چەكی پارەكانیان دابەش دەكرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت جووتیاران بۆ وەرگرتنی چەك و پارە سەردانی بەشی ژمێریاریی بەرێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی بكەن.

لەلایكی دیكەوە، وێرای ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمی بوو، بەڵام چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر دابەش كرا و لە بانکی بەحرکە پارەكە خەرج كرا.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "تاوەكوو ئێستا چوار بەشە پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لەلایەن بەغداوە نێردراوە، كە زیاتر لە 60 ملیار دینارە، هەندێكی دابەش كراوە و ئەوەی دیكەش خەریكی دابەشكردنین، بەشێكی دیكەش خەریكی تەواوكردنی رێكارە كارگێڕی و ئیداری و داراییەكانین و دڵنیایی دەدەین، هەموو جووتیاران شایستەی دارایی خۆیان وەردەگرن."

بۆ هەر یەك تۆن گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت و حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێ.

نەوزاد شێخ کامیل، ئاشكراشی كرد، لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگرتنی گەنم و دابەشكردنی چەكی پارەی گەنم بەردەوامە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه