Kurdistan Press - زانیاری نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و عێراق زانیاری نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و عێراق

زیاتر لە 277 هەزار خانەنشین لە هەرێمی کوردستان هەن. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لیستی نوێی ناوی خانەنشینی پارێزگای سلێمانی بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان تەواوکراوە و لە هەولێر و دهۆکیش کاری تێدا دەکرێت.

گوتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان دەڵێت، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای کردووە هەموو لیستەکان تاوەکو 10ـی ئەم مانگە تەواو بکرێن.

3-7-2024 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری پەسندکردنی پێشنیازی وەزارەتی دارایی و تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی دا، بە یەکخستنی یاسای خانەنشینی لەسەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ هاوەڵەکانیان لە حکومەتی فیدراڵ."

ئەوەی پێویستە و داوا کراوە بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لیستی نوێی ناوی خانەنشینانە کە دەبێت ناوی چواری خانەنشین، ناوی دایک و شوێنی نیشتەجێبوونەکەی بە وردی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بکرێت.

سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە) راگەیاند، لیستی نوێی ناوی خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی تەواو کراوە و نێردراوە بۆ هەولێر؛ گوتیشی "لە هەولێر و دهۆکیش کاری تێدا دەکرێت و وەزارەتی دارایی داوای کردووە تاوەکو 10ـی ئەم مانگە، تەواوی لیستەکان ئامادە بکرێن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه