حکومەتی عێراق دەیەوێت هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی داهاتوودا دەستبکەن بە کشانەوە، تاوەکو ساڵێکی دیکە ئەرکەکانی هاوپەیمانان بەفەرمی کۆتایی بێت.
عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و دەیەوێت تاوەکو ساڵێکی دیکە بە فەرمی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە: عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا هێزەکانی هاوپەیمانان دەست بەکشانەوە بکەن و تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی 2025 بەفەرمی ئەرکەکانی هاوپەیمانی کۆتایی بێت.
ئەگەری مانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ کاری ڕاوێژکاریی لە لایەن عێراق و ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر کراوە. شاندێکی سەربازیی عێراق لە ئەمریکایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لەبارەی وادە و چۆنیەتی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.
وەڵام بدەوه