Kurdistan Press - سبەی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە سبەی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی مووچەی فه‌رمانبه‌ران گەیشتە شاری بەغدا و بڕیارە سبەی سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ ببێته‌وه‌.

 سەرچاوەیەک بە کوردستان پرێسی راگەیاند: بریاره‌ ئەندامانی شاندەكەی هه‌رێمی كوردستان كە لە ژمارەیەك بەرپرسی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و خانه‌نشینی گشتیی پێكدێن، سبەینێ سێشەمه‌ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆ ببنه‌وه‌.

هەروەها راشیگەیاند: ئامانج له‌ چوونی شاندەكە بۆ پرسی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازییه‌ هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، ئەمە جگە لە وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا‌.

گوتیشی: له‌ ئێستادا وردبینییه‌كان‌ لە هەرێمی كوردستان تەواو كراون، به‌مه‌ش پاش تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی مانگی هەشت، پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق پارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

هەروەها روونیشی كردەوە: بۆ مووچەی ئەم مانگە و تەواوی مانگەكان، داوا لە وەزارەتەكان كراوە بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ها ناوی دووبارەش لە لیستی مووچەدا نەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد: یەكێك لە كێشەكان مووچەی فەرمانبەرانی مۆڵەتدراوی بێ‌ مووچە بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئەوەیش چارەسەر كراوە، سه‌باره‌ت ئەوانەشی كه‌ مۆڵەتی بێ مووچەیان وه‌رگرتووه‌ ده‌بێت وه‌ك ئاماژه‌ بنووسرێت كە له‌ مۆڵه‌تدان و مووچە وەرناگرن.

ئەمە‌ له‌ كاتێكدایه‌ كە هەفتەی رابردووش هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان، رێككەوتنیان بۆ چارەسەری كێشە ئابوورییەكان كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا