Kurdistan Press - بانکێک ئاگرى گرت و قوربانى هەیە بانکێک ئاگرى گرت و قوربانى هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکێک ئاگرى گرت و قوربانى هەیە

ئاگر "بانکی ئەهلی عێراقی" لە ناوچەی ئەلمەنسور لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت کەوتەوە بەهۆی مۆلیدەیەکی کارەبایی کە لەسەربانی بینای بانکەکە دانرابو، لە ئەنجامدا دو كەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیاكانی عێراق ئەمشەو بڵاویانكردەوە، ئاگر لە بانکێکی ناوچەی ئەلمەنسور لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگرەكە لە لقی بەغدای "بانکی ئەهلی عێراقی" كەوتوەتەوە بەهۆی مۆلیدەیەکی کارەبایی کە لەسەربانی بینای بانکەکە دانرابو.

بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، دو كەس كە لە بینای تەنیشت بانكەكەبون بە سەختی برینداربون و دواتر گیانیان لەدەستداوە. 

دوای ئاگاداركردنەوەیان تیمەكانی بەرگری شارستانی گیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیش لەبارەی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكەوە دەستی پێكردوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه