سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەکات
ڕۆژی شەممە15ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز قاسم عەبودی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێڕاقی فیدڕاڵ لەبواری سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و هەڕەشەکان.


وەڵام بدەوه