Kurdistan Press - کاتى گەیشتنى مووچە ڕاگەیاندرا کاتى گەیشتنى مووچە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى گەیشتنى مووچە ڕاگەیاندرا

وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 4/11/2024، لیستی مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانيان بەدەست گەیشت.
هەر لەبارەی مووچەی مانگی 10وە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق  ڕایگەیاندووە: "ئێستا لە وەزارەتی دارایی وردبینیکردنی لیستەکە دەستی پێکردووە، ئەگەر هیچ تێبینی و سەرنجێک لە لیستی مووچە نەبێت، ئەوە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا پارەی پێویستی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت."
دوێنێ یەکشەممە 3/11/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمییدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتەکەیانەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا