Kurdistan Press - حکومەتی عێراق بە نیازە بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران بنێرێت بۆ ئاوارەی چەند وڵاتێک حکومەتی عێراق بە نیازە بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران بنێرێت بۆ ئاوارەی چەند وڵاتێک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی عێراق بە نیازە بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران بنێرێت بۆ ئاوارەی چەند وڵاتێک

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینان ببڕێت و بیدات بە هاوكارییەكان بۆ هاووڵاتییانی غەززە و لوبنان، بەڵام بڕیارەكە ئارەزوومەندانەیە و بە زۆر نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی و هەفتانەی خۆی ئەنجام دا.
لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیار و رێنماییەك دەركران، یەكێك لە بڕیارەكان بڕینی 1%ی مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و خانەنشینانی دەوڵەت بوو بە مەبەستی پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هاووڵاتییانی غەززە و لوبنان.
بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارەكە ئارەزوومەندانەیە و فەرمانبەر خۆی بڕیار لەسەر دان و نەدانی دەدات، بۆ مانگی داهاتووش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوكارییەكان بەچاودێری راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە رێگەی هەژمارێكی بانكی بەشێوەی یەكسان وەك كۆمەك و هاوكاری پێشكەش بە هاووڵاتییان لە غەززە و لوبنان دەكرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا