Kurdistan Press - ناوەرۆکى نامەى هۆشداریەکەى ئەمریکا بۆ عێراق دەربارەی شەڕ ڕاگەیاندرا ناوەرۆکى نامەى هۆشداریەکەى ئەمریکا بۆ عێراق دەربارەی شەڕ ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەرۆکى نامەى هۆشداریەکەى ئەمریکا بۆ عێراق دەربارەی شەڕ ڕاگەیاندرا

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكوومەتی عێراق ئاشكرایان كردووە، كۆشكی سپی نامەیەكی لەبارەی تێوەگلانی عێراق لە شەڕ و ئەگەرەكانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەغدا، ئاراستەی بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵی كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی تشرینی دووەم، میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردووە، كۆشكی سپی نامەیەكی لەبارەی تێوەگلانی عێراق لە شەڕ و ئەگەرەكانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەغدا، ئاراستەی بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵی كردووە.

باس لەوەش كراوە، كۆشكی سپی لە نامەكەیدا تێگەیشتنی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق لەبارەی دوورخستنەوەی وڵات لە شەڕ دەربڕیوە، هەروەها گرووپە چەكدارەكانیش یەكێك بوون لە تەوەرەكانی نامەكەی كۆشكی سپی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق.

لە نامەكەدا هاتووە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئەگەری هەیە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكاش لە ناوچەكە ڕووبەڕووی مەترسی بكاتەوە.

ڕۆژی 19ی تشرینی دووەم محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزارەتی بۆ ئاسایشیی نیشتمانی كرد، تێیدا ڕەتی ئەو سكاڵایەی كردەوە كە ئیسرائیل لە دژی عێراق ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه