Kurdistan Press - عێراق بەرەو سنورەکانی سوریا سەربازی جوڵاند عێراق بەرەو سنورەکانی سوریا سەربازی جوڵاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بەرەو سنورەکانی سوریا سەربازی جوڵاند

لە هەفتەی رابردووەوە چەند گرووپێكی بەرهەڵستكاری سووریا دەستیان بە هێرشێكی فرەوان بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی سووریا لە باكوری رۆئاوای ئەو وڵاتە كردووە، لە ماوەی چەند رۆژێكدا ناوچەیەكی فرەوانیان لە هەردوو پارێزگای ئیدلب و حەلەب گرت، لەناو پاشەكشەی سوپای سووریا، عێراق ترسی لێ نیشتووە و هێزی زیاتری بۆ سنوورەكانی سووریا رەوانە دەكات.

چەند رۆژێكە باسی ئەوە دەكرێت كە عێراق بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی سنوورەكانی، هێزی زیاتری سەربازی رەوانەی سنوورەكانی سووریا كردووە، سەرچاوەیەكی تەناهیش باسی ئەوە دەكات فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوو لیوای رەوانەی سنوورەكانی سووریا لە شنگال كردووە، لیوای 101ی فرقەی زریپۆشی 25 و لیوایەكی سەر بە پۆلیسی فیدراڵی.

بەپێی سەرچاوەكە ئەوە یەكەمجارە لیوایەكی زریپۆش رەوانەی سنوورەكان دەكرێت، بەتایبەتی كە عێراق و سووریا سنوورێكی فرەوانیان لە پارێزگای نەینەوا هەیە، دەگاتە 264 كیلۆمەتر، بەڵام بەهۆی گرنگیی شارۆكەی شنگالەوە، ئەو هێزانەرەوانەی ئەوێ كراون، كە بڕیارە لە حاڵەتی نزیكبوونەوەی گرووپە چەكدارەكان ئەوان رووبەڕوویان ببنەوە.

دوێنێ سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق خۆی سەردانی شارۆكەی شنگالی كرد و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی ناوچەكە كۆبووەوە و باسی مەترسیی رووداوەكانی سووریایان لەسەر عێراق كرد، كە ماوەی سێ رۆژە عێراق هێزەكانی لە سنووری سووریا زیاد دەكات، جیا لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری لە ئەگەری دزەكردنی چەكاران و هاتنی شەڕ بۆ ناو خاكی عێراق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه