Kurdistan Press - تۆمەتبارێک لە فڕۆکەخانە ڕایکرد تۆمەتبارێک لە فڕۆکەخانە ڕایکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تۆمەتبارێک لە فڕۆکەخانە ڕایکرد

سەرچاوەیەكی ئاسایش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف رای گەیاند، گەشتیارێكی ئێرانی دوای ئەوەی لە بنكەی راگیران لە فڕۆكەخانە جیا كرابووەوە بەهۆی ئەوەی داواكراو بوو، توانی هەڵبێت و تا ئێستەیش نەگیراوەتەوە. 

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی كانوونی یەكەم، سەرچاوەیەكی ئاسایش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بە میدیایەكی عێراقی راگەیاندووە، گەشتیارێكی ئێرانی كە ناوی لە لیستی داواكراوان بوونی هەبووە لەلایەن بنكەی لێكۆڵینەوەی فڕۆكەخانەوە راگیراوە. 

سەرچاوەكە باسی لەوەیش كردووە، دوای ئەوە گەشتیارە ئێرانییەكە لە بنكەی راگیراوانی فڕۆكەخانە راگیرابوو تا ئامادە بكرێت بەو فڕۆكەیە رەوانەی ئێران بكرێتەوە، توانیویەتی لە رێگەی یەكێك لە دەرگەكانی چوونە دەرەوە لە فڕۆكەخانە هەڵبێت، ئەمەیش بەهۆی لاوازیی رێوشوێنی پاراستن و ئاسایش لە فڕۆكەخانەكە. 

بەپێی قسەی سەرچاوەكە لە ئێستەدا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بەدوای ناوبراون بۆ دووبارە گرتنەوەی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه