ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بەڕێکەوتن بەرەو ناوچەی سەوز و بەربەستی کۆنکرێتیی یەکەمیان لەسەر پردی کۆماری لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق تێپەڕاند و لە ئێستادا دەیانەوێت دووەم بەربەست تێپەڕینن و بگەن بە ناوچەی سەوز.
میدیاکان ئەوەشیان زیاد کرد، خۆپیشاندەران توانیان بەربەستە کۆنکریتییەکان بڕوخێنن و هێزە ئەمنییەکان دانیان بەخۆیاندا گرتووە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە ترسی لایەنگرانی رەوتی سەدر پردەکانی کۆماری و سنەک و ئەحرار و شەهیدانیان بەتەواوەتی بە بەربەستی کۆنکرێتی داخستووە.
وەڵام بدەوه