Kurdistan Press - كەشناسی عێراق كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند كەشناسی عێراق كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كەشناسی عێراق كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا نزم ببێتەوە.

دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون و گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی كوردستان روون دەبێت، پلەكانی گەرما-ش لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیك دەبنەوە لەڕۆژی پێشوو .

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەشوهەوای رۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور روون دەبێتەوە، پلەكانی گەرما-ش لە رۆژی پێشوو نزیكن، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی كوردستان روون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما-ش بە بەراورد بە رۆژی پێشوو دادەبەزن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەكانی باكووری ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە، لە كاتێكدا كەشوهەوای هەرێمی باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست كەم دەبنەوە و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە باكوور و بەشەكانی باشووری وڵاتەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور ڕوون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست كەمێك دادەبەزێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵاتەكە نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه