ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه، ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه و پله‌ی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) بڵاویكرده‌وه، ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ رۆژی دووشه‌ممه و رۆژانی دواتر ئاشكراكرد، كه سبه‌ی شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه و كه‌مێكیش پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌كه رۆژی سێشه‌ممه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، پله‌ی گه‌رماش به‌راورد به رۆژی پێشتر گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵام خێرایی با 30 تا 40 كلیۆمه‌تر له كاتژمێرێك ده‌بێت.ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، رۆژی چوارشه‌ممه خۆڵبارین به‌ردوام ده‌بێت و هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، خێرایی با ده‌گاته 30 تا 40 كلیۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، به‌ڵام پله‌ی گه‌رما له باشووری عێراق زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه.
وەڵام بدەوه