Kurdistan Press - سوپای عێراق شەش گەنجی کورد دەستگیرکرد. سوپای عێراق شەش گەنجی کورد دەستگیرکرد. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای عێراق شەش گەنجی کورد دەستگیرکرد.

سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی رەشبگیری هاووڵاتییانی کورد دەستپێکردووە.

‏‎بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی سوپای عێراق كە زیاتر لە 15 هەمەڕی سەربازی بوونە، گەمارۆی ئاوایی مەنسوری لە حەفتەغاری باشووری قەزای داقوق-ی داوە و دەستییان بە رەشبگیری گەنجانی كورد كردووەو شەش گەنجیان قۆڵبەست كردووە و بردوویانە.

 ئەو کەسانەی ئەمڕۆ سوپای عێراق دەستگیری کردون، هاووڵاتین و خەریكی كار و كاسبی خۆیانن و هیچ كێشەیەكیان نییە، ئامانج لەو رەشبگیرییە سووكایەتیكردنە بە هاووڵاتییانی كورد و دەیانەوێت گوندەكە چۆڵ بکەن".

‏‎سەرچاوەکە کە هاووڵاتییەکی کوردە لەو ناوچەیە، داوای لەسەركردایەتی سیاسی كورد كرد، سنورێك بۆ ئەوسوكایەتییەی هێزە عێراقییەكان دابنێن، كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە پەیڕەوی دەكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه