چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ناوچەی جادریەی بەغدا مانگرتنی راگەیاند. چوارچێوەش داوا دەکات لایەن کوردییەکان بەربژێری سەرۆککۆمار یەکلابکەنەوە.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوێکیدا داوا دەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانی کە هەموو دەسەڵاتێکی هەبێت و دەشڵێت: "داوا لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان دەکەین بەربژێری سەرۆککۆمار یەکلابکەنەوە."
چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەروەها دەشڵێت، "داوا لە لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی لایەنە کوردییەکان دەکەین پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆککۆمار و راسپاردنی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران."
وەڵام بدەوه